به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی “وه‌رمه‌هه‌نگ”ی كامیاران به بۆنه‌ی هاتنی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌ستاون به به‌ڕێوه‌بردنی چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دۆستان و لایه‌نگرانی حیزب به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و چه‌ندین ده‌ست نووسراوه به ناوڕۆكی “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری” و “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” ڕێزیان له ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرتووه.