ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆ‌ره‌كانی كوردستان به بۆنه‌ی ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕی كانی دیناری مه‌ریوان دیواری گه‌ه‌ڕه‌كه‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بیجاڕ، دیوانده‌ره، بۆكان، مهاباد، ئیلام و كرماشان، ئازادیخوازان به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم داوایان له خه‌ڵك كرد له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان دا به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌شدار بن.