به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه بۆ چه‌نده‌مین جار به بوونه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه ده‌ستیان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و دیواره‌كانی شاریان به دروشم نه‌خشاند.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌سه‌ر كێوی “ئارابابا”ی شاری بانه، به چه‌سپاندنی وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و دروشم له ژێر ناوی “پیرۆزبێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه، بژی سۆسیالیزم” و “بژی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه” ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی تێكۆشان و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.