به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له بۆردوومانی دۆڵی بۆتێ له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی عێراق، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری بانه ده‌یان تراكتیان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ژماره‌یه‌ك له پشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له هێرشی هه‌وایی ڕژیمی به‌عسی عێراق بۆ سه‌ر دۆڵی بۆتێ، بڵاو كرده‌وه و دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “ڕێگاتان درێژه‌ی هه‌یه” و “بژی ئازادی و به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كارگه‌ری”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیه چه‌ندین دروشمیان له سه‌ر شاخ و به‌رده‌كانی ناوچه‌كه نووسی و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.