به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان به نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌كانی ناوچه‌ی كانی دینار، ڕێزیان له‌یادی ته‌واوی گیانه‌بختكردووانی شۆڕشه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ژینا گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دیواری مه‌دره‌سه‌ی كچانی لاله‌كانی ئینقلاب به دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه و بژی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی سۆسیالیزم” و به‌رز و به‌رێزبێت یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ژینا” نه‌خشێندراوه. لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان له ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی ده‌یان لاوی ئازادیخواز، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.