ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چیای “ڕه‌وش” بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” دا نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاخه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی سه‌قز له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به وتنه‌وه‌ی دروشم و خوێندنی سروودی شۆڕشێگێڕانه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی گیانبه‌ختكردووان نوێ كرده‌وه.