به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی “دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “كه‌ڵاته‌رزان”ی شاری سنه، به هه‌ڵگرساندنی ئاگر، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای سوور و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رزڕاگرت.
كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له گوندی “دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر” به هه‌ڵگرساندنی ئاگر له سه‌ر كێوی “یاران” و “دۆڵی مه‌زاره‌كان”، هه‌روه‌ها نه‌سبی پلاكارد به دروشمی “بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه” و “ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری” و “بژی سۆسیالیزم” هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆزكرد.