سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كانی دینار له ده‌ستپێكی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ژیانا ئه‌مینی له ڕێگای چالاكی ته‌بلیغیه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ڕاپورته‌كان، ئازادیخوازانی كانی دینار له ڕێگای درووشم نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت به ناوه‌ڕۆكی “بژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی ژینا و بژی سوسیالیسم” داوایان له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان كرد كه له ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینادا به هه‌ر شێوازێك كه ده‌بێت، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی به‌رز ڕابگرن.