به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ناوچه‌ی “ژاوه‌رۆ”ی سه‌ر به شاری سنه، له چالاكییه‌كی ته‌بلیغی دا هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ئاشكرابوونی تێكۆشان و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆز كرد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به دامه‌زراندنی ئاڵای سوور و نووسینی دروشم له ژێر ناوی “بژی كۆمه‌ڵه و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” له گونده‌كانی “كه‌ڕه‌سی”، “شیان”، “ته‌وریوه‌ر”، “ته‌خته”، “په‌تڵیده‌ر”، “به‌رزئاو” و “سه‌رسووی ژووره‌وه” ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رزڕاگرت.