به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له ناوه‌ندی شاری سه‌قز، ڕێپێوانێكیان له ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه تراكتیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی “مه‌یدانی شار“، “چواه‌ڕێیانی عه‌دنانی“، “سه‌رچه‌م“، “بازاڕی تاژوانچی“، “مه‌یدانی هه‌ڵۆ“، “مزگه‌وتی پیر عێزه‌تی” و “كانی گهرمكاو” و چه‌ندین شه‌قام و كوچه‌ی دیكه‌ی شار بڵاوكرده‌وه.