به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی دێولان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لاوانی شۆڕشگێڕی دێولان به نووسینی تراكت و بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو شاردا یادی هاوڕییانی قاره‌مانی گوردانی شوانیان به‌رز ڕاگرت و له په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاند: “تا دوا هه‌ناسه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیتانین یادتان به‌رز و به‌ڕێز بێت و ڕێگاتان پڕڕێبوار. یادتان دکین لە بەربەێانی شادی ئازادیا ێادتان دکین لە رۆژانی دۆر لە زۆلم ۆ بێدادیا”. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه كه له‌شاری ڕه‌شته‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی چه‌پ و شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز دیواره‌كانی شاریان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی”، “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر” و “نان، كار، ئازادی” نه‌خشاندووه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” بن.