به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئازادیخوازی كه‌ره‌ج به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شاری كه‌ره‌ج، ئاماده‌یی خۆیان بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ربڕی و وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی قوربانیانی ئه‌و شۆڕشه، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. ئازادیخوازان له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.