ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان و فه‌ڕانسه له دوو چالاكی جیاجیادا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی ساخته‌ی كۆماری ئیسلامی، له شاره‌كانی فڕانكفۆرتی ئاڵمان و پاریسی فه‌ڕانسه دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به ڕاخستنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵواسینی به‌نێر، دژبه ڕژیم دروشمیان وته‌وه و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی و به‌ستنی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره له یه‌كێتی ئورووپا بوون.