کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرت دژبه‌ سزای ئێعدام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر شه‌ممه‌، له‌ شاری فه‌ڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام له‌ ئێران بوون.

شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری فڕانكفۆرت دژبه‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی سیاسی ئاڵمانیش له‌و چالاكییه‌ دا به‌شدار بوون و داوایان له‌ یه‌كێتی ئورووپا كرد به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم سزا بده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-