كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئیسفه‌هان و تاران، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ له دوو چالاكی جیاجیادا به بڵاوكردنی تراكت پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و تاران به بڵاوكردنی تراكت به وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له نێو شه‌قامه‌كانی شار، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه ڕایانگه‌یاند كه ئێمه هه‌موومان شه‌ریفه و په‌خشانین و له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نابین و له مافه‌كانمان ده‌ست هه‌ڵناگرین.