ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، كچان و كوڕانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ڕه‌شت، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به بڵاوكردنی تراكت، كێشانی گرافیتی و نووسینی دروشم له نێو شاری ڕه‌شت، زانكۆی فێرده‌وسی مه‌شهه‌د و كۆڵانه‌كانی ته‌ورێز، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ١٢ به‌ندكراوی سیاسی و بیرمه‌ندیان مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ڕاگه‌یاند.