ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاری سه‌قز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” چالاكیان ئه‌نجام دا و ڕێزیان له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه گرت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاری سه‌قز به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت به دروشمه‌كانی ” مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “نا بۆ حیجابی ئیجباری”، “نا بۆ ولایه‌تی فه‌قیه” و “نا بۆ دینی زۆره‌ملێ” یادی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند”یان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها له شاری تاران ئازادیخوازان دیواری مێترۆیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و خوێندكارانی زانكۆكانی شه‌ریف و ئه‌لزه‌هرا، تراكت و وێنه‌كانی ئارمیتایان بڵاو كرده‌وه.