کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ئازادیخوازانی تاران بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

چالاكی ئازادیخوازانی تاران بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌زه‌ڵوری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی تاران و كه‌ره‌ج له‌ چالاكییه‌كدا، ڕێزیان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و “ژینا” گرت.

هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی لانیكه‌م ١٥٠٠ كه‌س له‌ شۆڕشی خه‌زه‌زڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاوی، ئازادیخوازان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، چالاكییان ئه‌نجام دا. له‌ شاره‌كانی تاران و كه‌ه‌ره‌ج ئازادیخوازان به‌ بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ر دوو شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و “ژن،ژیان،ئازادی”، داویان له‌ خه‌ڵك كرد پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بن و درێژه‌ به‌ ڕێبازی ڕۆڵه‌كانیان بده‌ن.