کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكیی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی “ژیانی سەوز” له‌ سەقز

چالاكیی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوز له‌ سەقز 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “ژیانی سه‌وز”ی سه‌قز له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ چالاكی ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “ژیانی سه‌وزی سه‌قز” به‌ هاوكاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵانی چاوگه‌شی ناوچه‌ی یازیبۆڵاخ، بڕی سه‌د نه‌مامی بادامیان له‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ چاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ و سرووشتی كوردستان كرد و داوایان له‌خه‌ڵك كرد پاكی و جوانی ژینگه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.