ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی سنه له ڕۆژی له‌دایكبوونی “ئارام حه‌بیبی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، چالاكی ژینگه‌یان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ئازادیخوازی سنه له‌و چالاكیەدا وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكارییه‌كانی “ئارام حه‌بیبی” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ٢٨ نه‌مامیان له‌داوێنی كێوی ئاویه‌ر چاند و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.