کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چارەسەر نەکردنی کێشەی بێ ئاوی بایەنگان و ناڕەزایەتی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە

چارەسەر نەکردنی کێشەی بێ ئاوی بایەنگان و ناڕەزایەتی دانیشتووانی

سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕینی دانیشتووانی بایەنگان” هێشتا نەبوونی ئاو لەو شارەدا چارەسەر نەکراوە و لەو پێوەندەدا “جەلیل بالایی” به‌رپرسی فەرمانداری شاری پاوە ڕایگەیاندووە له‌ هه‌وڵداین لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.

بەپێی زانیاریەکان، لە دوای چەند ساڵ دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ کێشەی بێ ئاوی لەو شارەدا، ئەمساڵ لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئاو و فەرمانداری شاری پاوە بڕیار دراوە کە بیری ئاوێک لەو ناوچەیە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە قەیرانی بێ ئاوی هەڵکۆڵن کە بە وتەی شارەزایان لە دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ ده‌رده‌كه‌وێت کە ئایا ئەو بیرەیش ئەتوانێت کێشەی بێ ئاوی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە چارەسەر بکات یان نە.