به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و مه‌ریوان، به ناوه‌كانی “مه‌نسوور حه‌بیبی، محه‌ممه‌د عوبه‌یدی و ڕه‌زا عوسمانی” به شێوه‌ی جیاجیا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌انه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی “مه‌نسووری حه‌بیبی” به‌بێ هیچ هۆكارێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازتراوه‌ته‌وه. هاوكات له هه‌مان ڕۆژدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوان دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د عوبه‌یدی و ڕه‌زا عوسمانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كه‌سانه بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگیرانیان، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.