به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی ڕوحوڵڵا خوسره‌وی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ئیزه، پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به سه‌ر به‌ندكرانی ڕوحوڵڵا خوسره‌وی، دادگای ئیزه له پێدانی ئۆتۆمبێل و موڵك و ماڵی ئه‌و به‌ندكراوه خۆی ده‌بوێرێت. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ڕوحۆڵڵا، ئاكامێكی نه‌بووه و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی پارێزگای خووزستان وڵامی نیگه‌رانییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. شایانی باسه كه ڕوحۆڵڵا ته‌نیا نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و ئێستا خێزان و منداڵه‌كانی له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.