به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو لاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و به‌ناوه‌كانی “هێمن شاهین” خه‌كڵی شنۆ و “ئاروین نی‌ك په‌ی” خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش به‌ندكرانیان له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “هێمن شاهین” له لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ڕێوه چووه و ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ئاگردانی بانكی سپه” مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له دستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئاروین نی‌ك په‌ی” لاوی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان ماوه‌ی دوو مانگ و نیوه كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا چه‌ند جار له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی سنه و مه‌ریوان ئه‌شكه‌نجه دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتیه له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نیا یه‌ك جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه گرتووه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.