کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵێک لە دۆستان، لایەنگران و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بۆکان بەبۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە.

2 300x243 1

هاوڕێیان: ئەمساڵ لە هەلومەرجێکدا بەرەوپیری ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە دەچین کە لەلایەکەوە کۆمەڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێکی دژواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتیدا بەسەر دەبەن. گرانی، بێکاری، سەرکوت و  خەفەقان و هەروەها گرتن و زیندانی کردنی چالاکان و هەڵسوڕاوانی بوارە سیاسی، مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان چ لە ئاستی سەراسەری و چ لە کوردستان بەوپەڕی خۆی گەیشتووە و  دژوارییەکانی ژیان گەیشتۆتە لوتکە و لەلایەکی ترەوە  چینی کرێکار و زەحمەتکێش و کۆمەڵانی خەڵکی بێزار و وەگیانهاتوو لە ئاست سەرکوتگەرییەکانی رژیمدا نەک هەر بەچۆکدا نەهاتوون بەڵکوو لەم چەند ساڵەی دواییدا بە خەبات دەربڕینی ناڕەزایەتی، مانگرتن و خۆپیشاندانی بەربڵاو و سەراسەری لە ئاستی ئێراندا ترسی مەرگیان خستۆتە دڵی رژیم و دام و دەزگا سەرکوتگەرەکەی و ورەی خەڵک بۆ بەگژداچوونەوە و لەگوڕنانی ئەم رژیمە لە ئاستێکی بەرزدایە.
لە ئاوا هەل و مەرجێکدا زۆر بەداخەوە کۆمەڵە بەهۆی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی ناوخۆیی بێگومان لە چەند ساڵی رابردوودا نەک هەر نەیتوانیوە لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا وڵامی پێویستییە هەنووکەییەکانی خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی لە کوردستان بداتەوە بەڵکوو بەشی هەرەزۆری وزە و تواناییەکانی بەهۆی ناکۆکییە ناپێویست و ناڕەواکانی ناوخۆوە بەهەدەر چووە. بێگومان بەردەوامی ئاوا دۆخێک تەنیا و تەنیا لە بەرژەوەندی دوشمنان و نەیارانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان دەبێت.
هەربۆیە بڕیاری بەڕێوەبردنی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە کارێکی دروست و بەرپرسانە بوو و بێگومان هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و خۆ رێکخستن و خۆ تەیار کردن بە ئاراستەی خزمەتی زیاتر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و بزووتنەوەی کرێکاری لە ئاستی سەراسەریدا.
ئێمە کۆمەڵێک لە دۆستان، لایەنگران و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بۆکان وێڕای پیرۆزبایی ٢٦ی رێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە، دەستی هاوڕێیانەتان بەگەرمی دەگوشین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
کۆمەلێک لە دۆستان، لایەنگران و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بۆکان.
٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی.