کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندكار

Students Day2 main

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکارە. ئەمڕۆ ڕێک ٧٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێدەپەڕێت کە هێزەکانی گاردی شاهەنشاهی، ڕژانە ناو زانکۆی تاران بۆ ئەوەی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران لە دژی کودەتای کۆنەپەرستانەی محەممەد ڕەزا شا و ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی ڕۆژئاوا، سەرکوت بکەن. هێرشی چەکدارانەی بەکرێگیراوانی ڕژیمی شا بۆسەر ئەو خوێندکارە خەباتکارانەی کە تاکە چەکی بەرگریی ئەوان بریتی بوو لە مشت و گەرووی پڕ لە هاواری ئازادی، لە زانستکەدەی تەکنیکی زانکۆی تاران، بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ خوێندکار بە ناوەکانی مستەفا بزوورگنیا، ئەحمەد قەندچی و شەریعەت ڕەزەوی. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ١٦ی سەرماوەز بۆتە ڕەمزی بزووتنەوەی خوێندکاریی لە ئێران. مێژووی ئەو ساڵانەی ڕابردوو، لە هەمانکاتدا مێژووی دامرکان و سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوە و هەوراز و نشێوەکانی بزووتنەوەی خوێندکارییە. بە درێژایی سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و ئیسلامی، جگە لە ماوەیەکی کورت کە ڕیفۆرمخوازانی حکوومەت پێشەنگایەتی بزووتنەوەی خوێندکاریان بەدەستەوە بوو، خوێندکارانی چەپ و سۆسیالیست بەردەوام هێزی بزوێنەری ناڕەزایەتی و خەباتی شۆڕشگێڕانەی خوێندکاران و ڕەنگدانەوەی ویست و داخوازییە خەباتکارانە و ڕادیکاڵەکانی ناو کۆمەڵگا بوون. بە درێژایی تەواوی ساڵەکانی دەیەی چل و پەنجای هەتاویی، بزووتنەوەی خوێندکاریی بەستێنی سەرەکی شکڵگرتنی ڕەوتە چەپ و ڕادیکاڵەکانی لایەنگری سۆسیالیزم بوو. زۆربەی هەرەزۆری هەڵسووڕاوان و ڕێبەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە خەباتکار و ڕادیکاڵ و کۆمۆنیستەکان، دەرچووی زانکۆکان و بۆ سەردەمێکیش لە زومرەی چالاکانی بزووتنەوەی خوێندکاریی بوون و خۆڕاگرترین و بە جەربەزەترین زیندانیانی سیاسیی سەردەمی حکوومەتی پاشایەتی و ئیسلامی، لە نێو خوێندکارانەوە سەریان هەڵداوە. ساڵێک بەسەر هاتنەسەرکاری ڕژیمی ئیسلامیدا تێپەڕ نەببوو، کە هێرشی

دڕندانەی ڕژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو و لات و لووتە حیزبوڵڵاییه‌كان بۆ سەر زانکۆکان، دەستی پێکرد. بە سەدان مامۆستای پێشڕەو و خەباتکار و هەزاران خوێندکار دەرکران. زانکۆکان بۆ ماوەی دوو ساڵ داخران، بۆ ئەوەی بە گوێرەی تەرحی کۆنەپەرستانەییەکگرتوویی حەوزە و زانکۆسەرلەنوێ ڕێکبخرێنەوە. دوای کرانەوە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ، زانکۆکان بوونە مەیدانی ڕمبازێنی باڵە خوێندکارییەکانی باندەکانی ڕژیم و بەتایبەت ڕیفۆرمخوازانی حکوومەت. خۆڕاگریی و سەرکوتی خوێناوی ئەم بزووتنەوەیە بووە هۆی ڕەوینەوەی وەهمی بەشێک لە بزووتنەوەی خوێندکاریی و لە ئاکامدا دابەشبوون و جەمسەرگیریی ئەم بزووتنەوەیەی لێکەوتەوە. شکستی بزووتنەوەی سەوز بریتی بوو لە دوایین هەوڵی باڵەکانی ڕیفۆرمخوازانی دوورخراوە لە حکوومەت لەناو بزووتنەوەی خوێندکاریدا.

دوایبێهیوابوونیزۆربەیهەرەزۆریخەڵکیئێرانلەمیکانیزمەکانیدەنگدانوهەڵبژاردنبۆگۆڕینیبارودۆخیهەبوووهەروەهاتێپەڕاندنیفریوەکارییەکانیڕیفۆرمخوازانیحکوومەتیی،خوێندکارانییاوەروهاوپەیمانیبزووتنەوەیکرێکاریی،مامۆستایان،نەتەوەستەملێکراوەکان،ژنان

و ڕووناکبیران، ڕۆڵێکی پێشڕەو و پێشەنگانەیان لە ڕەوتی گشتیی خەبات و ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا هەبووە. بزووتنەوەی خوێندکاریی لە ڕاپەڕینەکانی بەفرانباری ٩٦ و ڕەزبەری ٩٨دا، ڕۆڵێکی تەواو شۆڕشگێڕانە و وشیاریدەرانەیان لە بواری دیفاع لە ویست و داواکارییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشدا گێڕا. “ئیسلاح تەڵەب ئوسوولگەرا، ئیتر تەواوە ماجەرا، لە ناخی خەبات و ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی خوێندکارییەوە سەریهەڵدا. خوێندکاران پشتیوان و یاوەری شێلگیر و بەردەوامی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیبوون و لەم ڕێگایەشدا زۆرترین ئەزیەت و ئازار و سەرکوتیان تەحەموول کرد.

لە هەلومەرجی ئێستادا، کە دەنگی خەبات و ناڕەزایەتی لە هەموو گۆشە و کەناری ئەم کۆمەڵگایەدا بەرز بووەتەوە، لە هەلومەرجێکدا کە ئاستی خەباتی کرێکاران خەریکە پەرەدەسێنێت، لە هەلومەرجێکدا کە ژنانی ئازادیخواز لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی خەبات لەدژی کۆنەپەرستیی ئیسلامیدا سنگیان کردووەتە قەڵغان و مامۆستایان، خانەنشینان، کرێکاران، بێبەشان و ستەملێکراوان، ڕێگای دادخوازییان گرتووەتەبەر، بەشێوەیەکی سروشتی دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە بزووتنەوەی خوێندکاریش کە خاوەنی گەلێک ئەزموون و نەریتی خەباتکارانەی بەنرخە، خۆی لەگەڵ کەشوهەوای گشتی کۆمەڵگا و ویست داواکارییە ڕەواکانی بێبەشان و ستەملێکراوان هاوئاهەنگ بکات. وێڕای بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری خوێندکارانی گیانبەختکردووی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٣٢، دروود دەنێرین بۆ قارەمانێتی و فیداکاری سەرجەم خەباتکارانی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیستی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران و ڕێز دەگرین لە خەبات و گیانبازییان.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢