کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەند كردنی گەڵاڵەیەك بۆ چاودێری زیاتری ژیانی هاووڵاتیان

پەسەند كردنی گەڵاڵەیەك بۆ چاودێری زیاتری ژیانی هاووڵاتیان 5

ڕۆژی سێشەممە ١٦ خەزەڵوەر، مەجلیسی كۆماری ئیسلامی بە پەسەندکردنی گەڵاڵەی “چاودێریی شێوازی ژیانی تایبەتی هاووڵاتیان” هەوڵه‌كانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی تایبەت و گشتی و دەستێوەردان لە ژیانی خەڵکدا خستۆته‌ گڕ.

ئەو گەڵاڵەیە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، ڕەوانەی مەجلیسی ڕژیم کراوە و نوێنەرانی مەجلیسیش لە ڕێگەی وەزیری ئێرشاده‌وه‌، ناچار بە پەسەندکردنی گەڵاڵەکە کراون. “محەممەدمێهدی ئیسماعیلی”، وەزیری ئێرشادی ڕژیم، بوونی ئەم جۆرە ناوەندانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووداوەكانی وەک ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان بەپێویست زانی و وتی: ئێمە بە هۆی نەبوونی ناوەندێکی لەو شێوەیە، زەرەرمەند بووین. ئەم گەڵاڵەیە هەموو میدیاکان، ئاپەکانی سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕەکان ناچار دەکات تاکوو زانیاریی بەکارهێنەرانی ڕادەستی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بکەن. جێگای ئاماژەیە كه‌ ئەمە پیشێلکاری بەندی ٢٥ی یاسای بنەڕەتی ڕژیمە کە پشکنین و گەڕان لە ژیانی هاووڵاتیانی قەدەغە کردووە.