کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پەرەسەندنی کۆچبەری: ئیفلاسی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتی حکوومەتی ئیسلامی

کارگران نفتی

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی وزە لە ژووری بازرگانی، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان بە یەکێک لە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند کەبە سادەیی هێزە پسپۆڕ و لێهاتووەکان لەدەست دەدەین و ئەگەر ڕێوشوێنێکی جددی نەگیرێتەبەر، لەوانەیە لە بواری هێزی مرۆیی بەتایبەت لە بەشی نەوتدا لەگەڵ گرفتێکی جددی بەرەوڕوو ببینەوە“. ئەو هەروەها وتی کە پەرەسەندنی ڕەوتی کۆچکردنی هێزی کار لەبەشی پیشەسازی نەوتدا زیانێکی لە قەرەبوو نەهاتووە. دەبیری ئەنجومەنی سنفی خاوەنکارانی پاڵاوگەی نەوتیش هەر هەمان ڕۆژ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یەکێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئاڵەنگاری لە بەشێک لە پاڵاوگەکان بەهۆی کۆچی هێزە لێهاتووەکانەوە، ڕاگەیاند: ”پێشتر، ئەندازیارەکانمان داوای چوونە دەرەوە لە وڵاتیان دەکرد، بەڵام ئێستا کەسانی بەشی تەکنیکی و هێزی کاری لێهاتوو، ویستێکی وایان هەیە”. جگە لە پیشەسازی نەوت، کۆچبەریی لە نێو پزیشک و پەرستارەکانیشدا پەرەی سەندووە. ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، ڕۆژنامەیئیمتدادنووسی: کۆچی پزیشک و پەرستاران لە ئێران، گەیشتووەتە ئاستێکی ناخۆش. لە هەر ٧٤ پزیشک و پەرستار نزیکەی٥٠ کەسیان خولیای کۆچکردنیان هەیە و ساڵانە چوار هەزار کەس لەو هێزە، بەرەو وڵاتانی تر کۆچ دەکەن. لە زۆربەی ئەو ڕاپۆرتانەدا، جیاوازی ئاستی داهات لە ئێران و وڵاتانی وەرگری کۆچبەران، وەک هۆکاری سەرەکی کۆچی پسپۆڕان و هێزی کاری لێهاتوو خراوەتەڕوو. بەگوێرەی یەکێک لە ڕاپۆرتەکان، لە وڵاتانی دراوسێوە بانگهێشتنامە و پێشنیاری حەقدەستی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ ملیۆن تمەن لە مانگدا بۆ کرێکارانی لێهاتووی پاڵاوگەکان دەنێردرێت. لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا هاتووە کە کرێکارانی نەوتی عێراق دوو هێندە و کرێکارانی تورکیا چوار هێندەی ئێرانییەکان مووچە وەردەگرن، لە کاتێکدا کە دەبینین خەرجییەکان لە هەردوو وڵاتی ئێران و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، تاڕادەیەک وەک یەک وایە، بەڵام ئاستی داهاتەکان ئەوەندە جیاوازن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەر لە پەرستارەوە بگرە تا هێزی کاری تەکنیکی و پسپۆڕ، ڕوو بکەنە وڵاتانی دراوسێ و شوێنەکانی تر.

کۆچبەران و پەنابەرانی سیاسی ئێران لە دەست ستەم و سەرەڕۆیی، سەرکوت، هەڵاواردن، نەبوونی هەلومەرجی ژیانی ئینسانی، و بە ئومێدی بەدەستهێنانی ئەمنییەت و هەلومەرجێکی باشتری ژیان بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان، وڵات بەجێدەهێڵنچوونەدەرەوە لە وڵات لە ڕێگە قاچاغ و نافەرمیەکانەوە گەلێک ئەستەمەزۆربەیان دارونەداری خۆیان هەرزان فرۆش دەکەن بۆئەوەی هەزینەی دەرچوون لەوڵاتی پێ دابین بکەن و سەدان هەزار کەس لەم کۆچبەرانە لە وڵاتەکانی دراوسێی ئێران، لەوانە تورکیە، عێراق، گورجستان، هیندستان، پاکستان و تەنانەت ئەفغانستانیش، لە دۆخێکی زۆر دژواردا دەژین و لە چاوەڕوانی چوون بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوادا بەسەر دەبەنبەداخەوە بەشێک لەو کۆچبەر و پەنابەرانە هیچ کات ناگەنە شوێنی مەبەست و لەناو دەریاکان، لەناو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تەنانەت ناو ساردخانەی گواستنەوەی خۆراک یان لە بیابان و دارستانەکاندا گیانیان لەدەست دەدەن. بەڵام بەشێک لەو کەسانەی کە لە ئێرانەوە بەرەو هەندەران کۆچ دەکەن، هێزی خوێندەوار و پسپۆڕن، کە بە واتایەک بە هەڵاتنی مێشک و نوخبە لە بوارە جیاجیاکاندا دەناسرێنتەنها لە ئەمریکا زیاتر لە نۆ هەزار پزیشکی ئێرانی کاردەکەن، ژمارەی پسپۆڕانی بوارەکانی دیکەش بە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێتئێستا کەم زانکۆ هەیە لە جیهاندا کە مامۆستا و پرۆفسۆری ئێرانی، تیایاندا وانە نەڵێتەوە. هەزاران پزیشک و پسپۆر، هەزاران ڕۆژنامەنووس، نووسەر، سینەماکار، پەرستار، زانایانی بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست و خوێندکاری خاوەن بڕوانامەی بەرز، لەم ساڵانەدا ناچار بوون ئێران جێبهێڵن.

لە هەلومەرجێکدا کە نەخۆشخانەکانی ئێران لەگەڵ کەمی کادری پسپۆڕ و لێهاتوو بەرەوڕوون، کوالێتی و ئاستی خوێندن لە ناوەندەکانی پەروەردەدا دابەزیوە، ژینگە پێویستی بەپەلە و هەنووکەیی بە کەسانی کارناس و پسپۆڕ هەیە، پەرەسەندنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی کۆچکردنی ئەو هێزە خوێندەوارە، هەزینەیەکی قورس بەسەر خەڵکی ئێراندا دەسەپێنێت. ڕژیم نەک هەر لە هەوڵی کەمکردنەوە و پێشگرتن لە کۆچکردنی خوێندەواران و هێزی لێهاتووی کار لە ئێرانەوە نییە، بەڵکوو بەکردەوە ڕێگای بۆ خۆش دەکاتنیو ملیۆن ئاخووند و خوێنداری مشەخۆر و کۆنەپەرستی ئایینی، دەسەڵاتدارانی دز و گەندەڵ و لات و چەقۆکێشی ئیسلامی، وڵات بە موڵکی شەخسی خۆیان دەزاننوڵاتی ئێران هی کۆمەڵانی خەڵکە و ئەگەر بڕیاربێت کەسێک وڵات بەجێبهێڵێت، ئەوا، ئەو تاقمە دز و جینایەتکارانەن کە دەستیان بە خوێنی خەڵکی ئێران سوور بووە و سەروەت و سامانی وڵاتیان تاڵان کردووە. ڕژیمی ئیسلامی، ئێرانی کردووە بە دۆزەخێکی ڕاستەقینە بۆ بەشێکی زۆر لە دانیشتوانەکەیهۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی کۆچبەرانی ئێران، بریتییە لە ئیفلاسی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لەجۆری حکوومەتی ئیسلامییبە ڕووخانی ئەم حکوومەتە کۆنەپەرستە، ملیۆنان کۆچبەر کە بە هۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ناچار بوون وڵات جێبهێڵن، بەو ئەزموون و ئیمکاناتە بەرفراوانەی کە بەدەستیان هێناوە، دەتوانن ڕۆڵێکی جددی و کاریگەر لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا و بنیاتنانی نیزامی ئازاد و یەکسان و خۆشگوزەرانی داهاتوودا بگێڕن.