کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێویستی کۆتاییهێنان بە کابینەکەی نەتانیاهۆ بە مەبەستی بوار ڕەخساندن بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی دوو نەتەوەی ئیسرائیل و فەلەستین

14020716000668 Test PhotoN

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی دێسامبر بەرامبەر لەگەڵ ١٩ی سەرماوەز، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا بە ئامادەبوونی هەر ٣٤ ئەندامەکەی، بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد و تێیدا خوازیاری کۆتایی هاتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەززە بوو. ئەو ڕێکخراوەیە لە بڕیارنامەکەیدا خوازیاری کۆتاییهاتنی دەستبەجێی شەڕی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان و گەیاندنی خێرا و بەردەوام و بێ بەربەستی یارمەتییە مرۆییەکانبۆ غەززە بوو. بڕیارنامەکەنیگەرانی قووڵیسەبارەت بەکاولکاری و کوشتاری بەربڵاولە غەززە دەربڕی و داوایکرد کە ڕێگە بە نەخۆشەکان بدرێت بچنە دەرەوە، هەروەها خوازیاری دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و خزمەتگوزاری و دابینکردنی ئامێرە پزیشکییەکان بوو. بەر لەم کۆبوونەوەیە، تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە، کاریگەریی شەڕی لەسەر تەندروستی دانیشتوانی غەززە بەکارەساتبارناوبرد و وتی: “سیستەمی تەندروستی غەززە لاواز بووە و لە حاڵی داڕماندایە“. ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دۆخی ئێستای تەندروستی غەززە زەمینەی بۆ سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە عفوونییەکان خۆشکردووە، وتی لە کۆی ٣٦ نەخۆشخانەی سەرەکی تەنیا ١٤ نەخۆشخانە ئەویش زۆر بە کەمیی، توانای وەرگرتنی نەخۆشیان هەیە. جێگری بەرنامەی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی دێسامبر وتی کە نیوەی دانیشتوانی غەززە خەریکە تووشی قات و قڕی دەبن و ٩٠%ی خەڵکی باشووری ئەم باریکەیە ناتوانن تەنانەت ڕۆژانە یەکجاریش خواردن بخۆن. سەرۆک وەزیری کۆنەرستی ئیسرائیل بەهۆی پشتیوانی لێبڕاوانەی دەستی ڕاستی ترین بەشی ناو بازنەی دەسەڵات و سەرمایەدارەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کەهیچ هێزێک ناتوانێت پێشمان پێ بگرێت“.

بەرپرسانی وڵاتانی ئەمریکا، ئینگلیس، ئاڵمان و باقی ئەو وڵاتانەی کە بەبێ شەرت و مەرج پشتیوانییان کرد لە کوشتاری هەزاران فەلەستینی و لەوانە منداڵان و بەساڵاچووان و هەروەها برینداربوونی دەیان هەزار کەسی تر لە کەرتی غەززە لە لایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە، بە کەڵک وەرگرتن لە مافی ویتۆ. یاسا و پۆلیس و پڕوپاگەندەی بەربڵاو، هەر چەشنە هەوڵێکیان لەپێناو ئاگربەستدا لەگەڵ شکست بەرەوڕوو کردەوە. بەڵام سەرۆکی ئەو وڵاتانە نەیانوێرا دژایەتی ئەو بڕیارنامەیە بکەن کە ڕۆژی ١٠ی دێسامبر لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند کرا. پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە دوای ویتۆی جینایەتکارانەی دەوڵەتی ئەمریکا، ڕۆژی ٨ی دێسامبر بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی سەرماوەز، ١٠٣ وڵات خوازیاری کۆتاییهاتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوون.  بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچکام لەو وڵاتانە چکۆڵەترین هەنگاوی کردارییان لەم پێناوەدا هەڵنەگرتووە. هەندێک لە دەوڵەتەکان هیچ کارێکیان لەدەست نایەت. بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیش، کە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕەکەدا ئیدیعای ئەوەیان دەکرد کە لە ئەگەری هێرشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئەوانیش دەستوەردان دەکەن، لەگەڵ هاتنی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا، لەوانە کەشتییەکی جەنگی ئەتۆمی و هۆشدارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، ترسیان لێ نیشت و ئێستا کێشەیان تەنیا ئەوەیە کە ئەو هێزە ئیسلامییە کۆنەپەرستانە هەوسار بکەن کە دەیان ساڵە بە پووڵ و ئیمکاناتی خەڵکی ئێران یارمەتی دەدرێن، بۆ ئەوەی پێشبگرن لە هەرچەشنە ڕێوشوێنێکی کرداریی لە دژی ئیسرائیل. هەڵبەت هەندێک لەو کەسانەش کە فرمێسکی درۆینە بۆ خەڵکی غەززە دەڕێژن، لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمپریالیزمی ئەمریکا و دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل لەو کۆمەڵکوژییەدا کە بووەتە هۆی هەڵاتنی خەڵکی غەززە بۆ بیابانی سینا و یان قبوڵکردنی هەندێکیان لەلایەن هەندێک لەو وڵاتە عەرەبیانەوە کە ئەمریکا خەریکی سات و سەودایە لەگەڵیاندا، هاوئاهەنگییان هەیە. هەموویان دەزانن کە دوای دانیشتووانی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسی لە غەززە، نۆرە دەگاتە ئەو ٣ ملیۆن فەلەستینییەی کە لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشتەجێن.

لەهەلومەرجێکداکەزۆربەیوڵاتانیڕۆژئاواییپشتیوانیبێئەملاووئەولایدەوڵەتیئیسرائیلنو

ئەوانی دیکەش بە کردەوە پاسیڤن، چ هێزێک دەتوانێت بەر بە جینۆسایدی خەڵکی غەززە لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیل و پاڵپشتە سەرەکییەکەی واتە ئەمریکاوە بگرێت و  ڕێگە نەدات کە ئەوان بە هیچکام لە ئامانجە دوور و نزیکە دژە مرۆییەکانیان بگەن؟ تاکە هێزێک کە دەتوانێت دەوڵەتی ئاپارتایدی ئیسرائیل ناچار بکات ئەو شەڕە ڕابگرێت و بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، کێشەکان لەوانە ئازادکردنی بارمتەکانی هەردوولا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆوە چارەسەر بکات، بریتییە لە کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخواز لە سەرتاسەری جیهان. ئەم خەڵکە بە خۆپیشاندانی بەردەوامی خۆیان دەتوانن فشار بخەنە سەر دەوڵەتەکانیان بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل بەمەبەستی قبووڵکردنی ئاگربەست بخەنە ژێر گوشارەوە. ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی دێسامبر بەرامبەر لەگەڵ ١٦ی سەرماوەز، کرێکاران چوار کارخانەیان کە کەلوپەلی جەنگی بۆ ئیسرائیل دابین دەکەن لە سەرانسەری بەریتانیا ڕاگرت. لە کاتێکدا کە دەوڵەتی بریتانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کرێکارانێکی زیاتر خۆیان لەو جینایەتە بێبەری دەکەن و  دەڵێن کەئەوە بە ناوی ئێمەوە نییە“. ڕۆژی ٧ی دێسامبر ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی دژە شەڕی سەر بە یەکێتییە کرێکارییەکانی شاری گلاسکۆ لە ناوەڕاستی سکاتلەند، ڕێگای کارخانەی بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵی یەکێک لە هاوکارەکانی ئیسرائیلیان بەناویبی، ئەلف، ئییان داخست. پێویستە هێزە چەپ و هەڵسووڕاوە ڕادیکاڵەکانی دژە شەڕ، وێڕای بە کۆنەپەرست ناوبردنی حەماس و جیهادی ئیسلامی و مەحکووم کردنی  کردەوە زیانبەخشەکانی وەک هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل، لە هەنگاوی یەکەمدا هەموو هێز و توانایی خۆیان بەکاربهێنن بۆ لابردن و کۆتاییهێنان بە کابینە لەرزۆکەکەی نەتایاهۆ بە مەبەستی بوار ڕەخساندن بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی دوو نەتەوەی ئیسرائیل و فەلەستین.