نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە رەوشی پەنابەرانی سووریا، لەنێویاندا منداڵان، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستی بە 408.6 ملیۆن دۆلارە بۆئەوەی یارمەتییان پێشکێش بکات.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته، لانیکەم 108 هەزار و 940 منداڵی پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ههروهها سێ ملیۆن و 650 هەزار پەنابەر و پەناخوازی سووریا لە تورکیا هەن کە ملیۆنێک و 869 هەزار و 199 لەوانە منداڵن و پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە. لە لوبنان، یونسێف داوای 198 ملیۆن دۆلار دەکات بۆئەوەی یارمەتیی پەنابەرەکانی سووریا بدەن و بەپێی راپۆرتەکەی، سێ ملیۆن و 200 هەزار پەنابەری سووری و لوبنانییەکان لەو وڵاتەن کە 831 هەزار کەس لەوانە پەنابەری سوورین و ههروهها 1 ملیۆن و ٣٠٠ هههزار پەنابەری سووری لە ئوردن هەن کە 675 هەزار و 433 لەوانەش منداڵن پێویستیان به هاوكای مرۆییه.