سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران و ده‌ورووبه‌ر، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ناوه‌ندیی پیشه‌یی موعه‌لیمانی ئیسلامشار، گرووپی یه‌كیه‌تیی خانه‌نشین كراوان، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، یه‌كیه‌تیی خانه‌نشین كراوان، شۆرای خانه‌نشین كراوانی ئێران، یه‌كیه‌تیی سه‌رتاسه‌ریی خانه‌نشین كراوانی ئێران و كۆمیته‌ی په‌یگیریی پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئێران، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك وێڕای شیكردنه‌وه‌ی باروودۆخی نامرۆڤانه و پانتایی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تێك كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی نیزامی سه‌رمایه‌داری دا به‌سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاوه، ڕایگه‌یاند كه حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی ١٤٠٠دا، نابێ له ١٢ و نیو ملیۆن تمه‌ن كه‌متر بێت.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه كه: “ئاشكرایه كه نابێ “لانیكهمی حه‌قده‌ست“ی كرێكاران له هه‌زینه‌ی ژیانی مامناوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شاری كه‌متر بێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، “لانیكهمی حه‌قده‌ست“ی كرێكارانیان بۆ ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، ٩ ملیۆن تمه‌ن به‌رئاورد كرد و ڕایانگه‌یاند. ئه‌م بڕه پاره‌یه، هه‌زینه‌ی مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ٣ و ٣ دههۆمی كه‌سی بوو، له ساڵی ١٣٩٩دا. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی تهوهرۆمی هاوسارپساو و به‌رده‌وامی ئێستا و تهوهرۆمی ساڵی داهاتوو، لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران، له‌ساڵی ١٤٠٠دا ناتوانێ كه‌متر له ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا بێت و حه‌قده‌ستی له‌وه كه‌متر له ڕاستیدا، ژیانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌موكوڕیی جیدی به‌ره‌وڕوو ده‌كات و زیانی قورس و قه‌ره‌بوونه‌كراوه له سڵامه‌ت، خۆراك، ده‌رمان، پۆشش، مه‌سكه‌ن، هاتووچۆ و پێداویستییه فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌دات. قه‌یرانی ته‌ندرووستی له باروودۆخی نه‌خۆشیی گشتگیری كۆرۆنادا، كه ته‌نانه‌ت به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، مه‌رگی ده‌یان هه‌زار كه‌س و تووش بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌زینه‌ی كهڵانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م نه‌خۆشییه، زه‌رووره‌تی خه‌بات بۆ لانیكهمی حه‌قده‌ستی گونجاوی گرینگتر كردووه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی تهوهرۆمی به‌رده‌وامی ئێستا، كرێكارانی وشیار و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ی كرێكاران، لانیكه‌م هه‌ر ٦ مانگ یه‌ك جار ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵ سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی بنه‌ماڵه‌كان هاوئاهه‌نگ بكرێت“.
ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، به پێی هه‌ڵسه‌نگاندیی بابه‌تیی هه‌زینه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان، له‌سه‌ر حه‌قده‌ستی ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا، وه‌ك بنه‌مای لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی ١٤٠٠دا پێداگرییان كردووه. له باروودۆخێكدا كه “محه‌ممه‌د ڕه‌زا تاجیك“، یه‌كێك له نوێنه‌رانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی وتووێژه‌كان له سێهه‌مین دانیشتنی كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی شۆرای باڵای كار ده‌ڵێ كه: “له باروودۆخێك داین كه ته‌نانه‌ت زیاد كردنی ١٠٠ له‌سه‌دیی حه‌قده‌ستی كرێكارانیش ناتوانێ، حه‌قده‌سته‌كانیان بگه‌یه‌نێته هێڵی هه‌ژاری“، له باروودۆخێكدا كه ته‌نانه‌ت داتاكانی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیسیش نیشانی ده‌ده‌ن كه هێڵی هه‌ژاری، دوو هێنده‌ی حهقدهستهكانه، ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، به درووستی حه‌قده‌ستی ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نیان له مانگدا، وه‌ك بنه‌مای لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی ١٤٠٠دا هێناوه‌ته گۆڕێ.
به‌ڵام له‌م كێشمه‌كێشه واقعییه، له حاڵێك دا كه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی و سه‌رمایه‌داران به‌نیازن لانیكهمی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری داسه‌پێنن و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، خواستی حه‌قده‌ستی ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نیان له مانگدا بۆ ساڵی ١٤٠٠ هێناوه‌ته گۆڕێ، ئاستی حه‌قده‌ست چۆن دیاری ده‌كرێ؟ ئاستی حه‌قده‌ست، بێگومان، به باروودۆخی ڕه‌قابه‌ت و هێزی كرێكاران و سه‌رمایه‌دارانه‌وه گرێ دراوه. كرێكار خاوه‌نی كاڵایه‌كه به‌ناوی هێزی كاره‌كه‌ی، و كاڵاكهی ده‌فرۆشێ. ئه‌وكات ئه‌وه‌یكه هێزی كار له به‌رامبه‌ر چ حهقدهستێكدا ده‌فرۆشرێ، خۆی به دوو هۆكاری گرینگه‌وه گرێ دراوه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه باروودۆخی بازاڕی كار چۆنه، له حاڵی ڕه‌ونه‌ق دایه یان ڕكوود، داواكاری بۆ هێزی كار زۆره یا كه‌مه؟ به‌ڵام هۆكاری دووهه‌م له دیاری كردنی ئاستی حه‌قده‌ستدا كه ئهساسیتر و چاره‌نووس سازتر، ڕاده‌ی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی و توانای خۆڕاگری و خه‌باتی كرێكارانه. واته ئه‌وه‌یكه كرێكاران له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان، كه به‌نیازن حه‌قده‌سته‌كان بگه‌یه‌ننه خواترین ئاستی خۆی، چه‌نده ده‌توانن خۆڕاگر بن. ئه‌گه‌ر باروودۆخهكه گونجاو بێت واته هه‌م داواكاریی هێزی كار له‌سه‌رێ بێت و هه‌م كرێكاران یه‌كگرتوو بن و توانای موقاومه‌تیان بێت، ئه‌وكات كرێكاران شانسی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه حه‌قده‌ستێك وه‌ربگرن كه ئیمكانی ئه‌وه‌یان پێده‌دات له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن و وزه‌ی كار كردن به‌ده‌ست بێننه‌وه و له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌شدا، كرێكارانی دواڕۆژ په‌روه‌رده بكه‌ن. بێ گومان ئێستاش له‌و حاڵه‌ته‌شدا، كه باشترین حاڵه‌ته، حه‌قده‌ستی كرێكار ده‌بێته ئه‌رزشی هێزی كاره‌كه‌ی، واته به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و پێداویستییانه‌ی ژیان كه كرێكاران بۆ درێژه‌ی كار كردن و مانه‌وه‌ی نهسلهكهیان پێویستییانه.
به‌ڵام ئه‌و دوو هۆكاره‌ی كه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكار حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌رزشی هێزی كاره‌كه‌ی وه‌ربگرێ، له دونیای واقعیدا، به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت و زۆر جار به زیانی كرێكارانه. ئه‌وه زاتی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك له ڕه‌ونه‌ق ده‌كه‌وێته ده‌وره‌یه‌كی قه‌یران و ڕكوودهوه و به په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و هێتر، ڕقابه‌ت له ناو كرێكاراندا په‌ره‌پێده‌دات و ڕاده‌ی موقاومه‌ت و خۆڕاگری له ناو كرێكاراندا كه‌م ده‌كاته‌وه و حه‌قده‌سته‌كان داده‌به‌زن. له باروودۆخه قه‌یراناوی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و گه‌نده‌ڵیی سه‌رمایه‌داریی ئێران، ئه‌وه‌یكه كرێكاران بتوانن ته‌نانه‌ت ئه‌رزشی هێزی كاره‌كه‌یان وه‌رگرن و پێداویستیه‌كانی ژیانێكی مرۆیی پێ دابین بكه‌ن، پێویستی به خه‌بات و تێكۆشانێكی به‌رینه. له‌م نه‌به‌رده چینایه‌تییه‌دا، كرێكاران به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه هێزی چینایه‌تی خۆیان یهكگرتوانهتر بێننه مه‌یدان، ده‌توانن به‌ره‌نگاری چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان ببنه‌وه و حه‌قده‌ستی گونجاو بۆ دابین كردنی ژیانێكی ئینسانییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. ئه‌وه‌یكه ئاستی حه‌قده‌سته‌كان چه‌نده ده‌بێت و ئه‌وه‌یكه ئایا كرێكاران به‌ڕاستی ئه‌رزشی هێزی كاری خۆیان، به پێی دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی وه‌رده‌گرن، به‌كرده‌وه و له دونیای واقعیدا، به‌ر له هه‌موو شتێك، به هێزی چینی كرێكار و توانای خه‌باتییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارانه‌وه گرێ دراوه.