ئه‌مڕۆ نه ته‌نیا هه‌ژاری، بێكاری و گرانی، به‌شێك له كێشه و گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانن و به‌رۆكی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیان گرتووه، به‌ڵكوو پێویسته په‌تای كۆرۆناش به لیستی دوورودرێژی گرفتارییه‌كانی ژیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی ئیزافه بكرێت. ئه‌گه‌رچی كۆرۆنا هۆكاره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی نه‌بوو به‌ڵام بێگومان بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئاستی ئێران‌دا و پانتایی تهڵهفاتێك كه ڕۆژانه لێیده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر هه‌مووی هۆكاره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامییه. زه‌ره‌ر و زیانه قورسه‌كانی ئه‌م په‌تایه نابێ له په‌یڕه‌و نه‌كردنی پێوه‌ره ته‌ندرووستیه‌كان له لایه‌ن به‌شێك له خه‌ڵكه‌وه له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵكوو پێویسته هۆكاره‌كه‌ی ئه‌ساسه‌ن له كه‌ڵك وه‌رگرتنی دژه‌مرۆیی ڕژیم له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا ببینین. هه‌وڵی یه‌كجار سنوورداری ئه‌م ڕژیمه بۆ دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنا هه‌ر له‌م بواره‌دا، قابیلی شیكردنه‌وه‌یه. به پێی ئاماری ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ڕژیم، كۆی نه‌خۆشانی كۆویدی ١٩ له ئێران تا ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه گه‌یشتووه‌ته ٢ ملیۆن و ١٤٣ هه‌زار و ٧٩٤ كه‌س و ژماره‌ی گشت قوربانیانیش گه‌یشتووه‌ته ٣٢ هه‌زار و ٦١٦ كه‌س. له ئێستادا كه‌م و زۆر، هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێران له باروودۆخی سوور دان و سیستمی پزیشكی و ده‌رمانیی ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ر لێواری داڕمانه. له نوێترین وته‌كاندا له‌مباره‌وه، “حسێن قشلاقی“، ئه‌ندامی شۆرای باڵای نیزامی پزیشكی وتوویه‌تی كه ئاماره‌كانی كۆرۆنا له ئێران كه‌م ڕادهیهگهیهندرێن و ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا له ئێران ٣ تا ٤ به‌رابه‌ری ئه‌و ئاماره ڕه‌سمییه‌یه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ڕایده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزامی پزیشكیی مه‌شهه‌د له‌م دوایانه‌دا وتوویه‌تی كه كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئێران‌دا خه‌ریكه ڕوو ده‌دات و هیچ ڕێگایه‌ك بێجگه‌له قه‌ره‌نتینه‌ی شاره‌كان و واكسیناسیۆنی به‌رین بوونی نییه. دوكتوور “عه‌لی بیرجه‌ندی نه‌ژاد” وێڕای هۆشدار دان وتی: پله‌ی ئێران له بوار قوربانیانی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌ڕواته سه‌رێ و ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ وه‌دره‌نگی خستنی واكسیناسیۆنی گشتی، كارێكی یه‌كجار هه‌ڵه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له نه‌ورۆزدا به‌هه‌ر هۆكارێك نه‌یتوانی به‌شێوه‌ی كاریگه‌ر بێته مه‌یدان، لانیكه‌م له بوار واكسیناسیۆنی به‌رینه‌وه نهیدۆڕێنێ، چونكه له ئێستادا چاوه‌ڕوانیی هه‌موو كۆمه‌ڵگا له ده‌وڵه‌ت، دابین كردنی واكسێنه.
به‌وته‌ی وته‌بێژی ڕێكخراوی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی ڕژیم، هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٥٧٠ هه‌زار دۆز واكسێن هاتووه‌ته ناو ئێرانه‌وه كه ئه‌م ژماره‌یه وڵامده‌ره‌وه‌ی واكسیناسیۆنی ته‌نیا ٢٨٥ هه‌زار كه‌سه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی وتبوویان كه هه‌تا كۆتایی ساڵی ١٣99ی هه‌تاوی، ٣ ملیۆن دۆز واكسێن له هاووڵاتییان ده‌درێ. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌قه‌مه هه‌تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیك ١٢٥ هه‌زار دۆز. ههواڵنێرییی “بلوومبێرگ” كه په‌یگیری خێرایی واكسیناسیۆنه له ئاستی جیهاندا ڕایگه‌یاندووه كه: ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران كه خێرایی واكسیناسیۆنی ٤ هه‌زار دۆز واكسێنه له ڕۆژدا، ١٠ ساڵی پێویسته تا ٧٥ له‌سه‌دی جه‌معییه‌ته‌كه‌ی واكسینه بكات.
له وه‌ها باروودۆخێكدا ناوه‌ندی ئاماری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری بێكاری له ئێران به‌رله بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران ١٠ له‌سه‌د له‌خوارتر بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ گشتگیر بوونی كۆرۆنا ئه‌م ئاماره چووه‌ته سه‌رێ و گه‌یشتووه‌ته پتر له ٦ ملیۆن كه‌س. هه‌ڵبه‌ت له‌م بواره‌دا بێگومان ئاماری واقعی یه‌كجار زیاتر له‌و ئامارانه‌یه كه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ڕژیمه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. به‌ده‌ر له مه‌سه‌له‌ی بێكاری، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا قیمه‌تی كاڵاكان له خوارده‌مه‌نییه‌وه بگره تا كرێی ماڵ و كرێی ئۆتۆبووس و تاكسی و هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك به‌رده‌وام چووه‌ته سه‌رێ. ئه‌گه‌ر ئابووریی ڕوو له داڕمان و شكستی سیاسی ڕژیم له قه‌باڵ خه‌ڵك و نه‌مانی ڕوایی ئه‌م ڕژیمه بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێران بخه‌ینه په‌نا یه‌كتر، ئه‌وكات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆچی ڕژیمی ئیسلامی له قه‌باڵ گرتنه‌به‌ری هه‌وڵی جیدی بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابین كردنی واكسێن به‌مجۆره به خاوی كه‌وتووه‌ته كار. كۆرۆنا له باروودۆخی داڕمانی ئابووری و شكستی سیاسیی ڕژیم ده‌توانێ وه‌ك به‌ره‌كه‌تێكی ئیلاهی به‌كار بهێندرێ. هه‌ر وه‌ك چۆن ٨ ساڵ شه‌ڕ بۆ ئه‌م ڕژیمه به‌ره‌كه‌تی ئیلاهی بوو و وه‌ك چۆن هه‌موو كاره‌ساتێكی سرووشتی كه ماڵوێڕرانیی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه “مهشییهتی ئیلاهی” ناودێر ده‌كرێ، كۆرۆناش ده‌توانێ وه‌ها ڕۆڵێكی بێت.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، نه كه‌فایه‌تی له‌ناوبردنی هه‌ژاری و فهلاكهتی هه‌یه، نه توانای دابین كردنی ڕه‌ونه‌قی ئابووری و كۆتایی هێنان به گرفتاری و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌یه. ئه‌وه‌یكه سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه به‌شوێنیه‌وه‌ن، درێژه‌ی سیاسه‌تی هه‌تا ئێستای خۆیانه به ماهییه‌تی یه‌كجار دژه‌مرۆیی و زاڵمانه‌وه. سیاسه‌تێك كه ئێستا و داهاتووی خه‌ڵكی ئێرانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. چاره‌نووسی خه‌بات له‌گه‌ڵ فه‌لاكه‌ت، زوڵم و گه‌نده‌ڵیی به‌رین، پتر له هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی هه‌وڵ بۆ گۆڕینی نیزامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران و كردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ خوڵقاندنی ئاڵووگۆڕی بنه‌ڕه‌تی، گرێی خواردووه. بێگومان ئه‌و ئاڵۆگۆڕهش له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته دی.
ئه‌مڕۆ له قه‌باڵ وه‌ها ئاراسته‌یه‌ك له ڕژیمی ئیسلامی، دابین كردنی ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی خه‌ڵك و هه‌وڵی خێرا بۆ دابین كردنی واكسێنی به‌خۆڕایی و واكسیناسیۆنی هه‌موو هاووڵاتییان پێویسته ببێته خواستی سه‌ره‌كیی و گشتیی خه‌ڵك. پێویسته ئیمكانی مانۆڕ دان به ویرووسی كۆرۆنا له ڕژیم زه‌وت بكرێت، تا زه‌ویی ژێر پێی سه‌رانی ڕژیم كه به قیمه‌تی ماڵوێرانیی خه‌ڵك له هه‌وڵی زه‌مانه‌ت كردنی درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاته نگریسهكهیان دان، دا‌غ بێت.