ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له ژنانی ناڕازیی لوبنانی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ده‌وڵه‌ت له شاری به‌یروت، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته بوون.
ژنان سه‌ره‌ڕای وتنی چه‌ندین دروشم به هه‌ڵ كردنی مۆم له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی ئه‌م دوایینه‌دا له شاره‌كانی لوبنان پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خوێندكارانیش هه‌روه‌ها به‌م خۆپیشاندانه پێوه‌ست بوون. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ربڵاو له شه‌قامه‌كان به گرانی و بارودۆخی ئابووری ناله‌بار كه له ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له لوبنان ده‌ستی پێكرد و له ئاكامدا سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.