سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، ڕه‌خنه‌ی له “سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام” و “بونیادی مۆستهزعهفان” گرت و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو ناونده هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵ نه‌گرتووه.
“ڕووزبه كوردوونی” ڕاوێژكاری وه‌زیری ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ دام و ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند: چڕتر بوونه‌وی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، ڕێژه‌ی شاغڵانی ژێر هێڵی هه‌ژاری له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا پێنج هێنده بردۆته سه‌ره‌وه و ئاماری شارومه‌ندانی ژێر هێڵی هه‌ژاری له ئێران دوو هێنده هه‌ڵكشاوه.