ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، وەزیری دەرەوەی فەرانسا ئامادەکردنی پێنجەمین په‌که‌یجی گه‌مارۆكانی یەکێتیی ئەورووپای پەیوەست بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاگەیاند.
لە وەڵامی پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی فەرەنسا سەبارەت بە ئێران، “کاترین کۆلۆنا” ڕایگەیاند: کە پێدەچێت ئەم په‌کێجی گەمارۆیانە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە شاری “برۆکسل” پەسەند بکرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسا ڕایگه‌یاند: له چوار په‌که‌ێجی پێشووی گه‌مارۆکان بۆسه‌ر “کۆماری ئیسلامی”، ٧٨ که‌س و ٢٣ داموده‌زگای “کۆماری ئیسلامی” گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌سه‌ر.