ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و حه‌راسه‌ت به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و كۆبوونه‌وه به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان داوه به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی قبووڵیان نه‌كردووه و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی خواسته‌كانمان ئه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه درێژه به كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر وڵامی داخوازییه‌كانمان نه‌درێته‌وه ئه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی كرێكارانی شیركه‌ت مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ئه‌به‌ین.