ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ٢٠كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام ماوه‌ی پێنج ڕۆژه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر مانگرتووان و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كاندا تێكهه‌ڵچوون و ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.