ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان له زاری به‌رپرسانی سپای پاسدارانه‌وه ڕایگه‌یاند: گرووپێكیان له ژێر ناوی “حزبۆڵڵای كورستان” له هه‌رێمی كوردستان پێكهناوه كه له داهاتوویێكی نزیك دا له ڕێگه‌ی گرته‌ویدیۆوه هه‌بوونی خۆیان به فه‌رمی ڕاده‌گه‌ینن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سپای پاسداران ده‌یه‌وێت پارتێكی سیاسی له ژێر ناوی “حزبۆڵڵای كوردستان” له نێو خاڵكی هه‌رێم دا ساز بكات تاكوو سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه په‌یڕه‌و بكات. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌نێوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده له هه‌رێمی كوردستان و ڕژیم ناتوانێت چه‌كداریان بكات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی یه‌كێك له پارته سیاسه‌كانی كوردستانه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی له سازكردنی ئه‌و گرووپه، به ئامانج گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌یه.