کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێكهێنانی هاوپێه‌یمانی پێنج پارتی سیاسی له‌گه‌ڵ (ھەدەپە)

دەسبەسەرکرانی دوو کاسبکار لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ پیرانشار

بە دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوی سیاسی تورکیا، هاوپەیمانەتیەکیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ڕاگەیاند و بڕیاریاندا بەیەکەوە بەشداری تێدا بكه‌ن.

شەش پارت  و رێکخراوی سیاسی لە تورکیا، لەسەر دەستپێشخەری (هەدەپە) کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، هاوپەیمانیەتیەک بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دروست بکەن، کە ئەوانیش پێکهاتوون لەھەدەپە،پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی،پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەران،فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی سۆسیالیست،پارتی کرێکارانی تورکیاوپارتی ڕەنجدەران“. بە بەشداری ھاوسەرۆکانی ھەدەپە،پەروین بوڵدانومیتھات سه‌نجه‌رسەرۆک و نوێنەرانی ئەو پارت و ڕێکخراوانە لە قەزایکادیکۆی ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و ڕیانگه‌یاند، ھاوپەیمانه‌تییەکیان بەناوی ھاوپەیمانیکار و ئازادیپێکھێناوە.