به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی ١٥ ئۆتۆمبێل له جاده‌ی “ورمێ ـــ سه‌ڵماس”، لانیكه‌م ١٥ هاووڵاتیی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان ڕوویداوه. به‌وته‌ی سه‌رۆك پۆلیسی هاتووچۆ، به پێی ئاماره‌كانی پزیشكی قانوونی ئێران له ماوه‌ی ٣ی مانگی هاوینی ئه‌مساڵ ٤ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه كه به‌هۆی ستانداردنه‌بوونی ڕێگاوبانه‌كان و هه‌روه‌ها ئیمه‌ن نه‌بوونی ماشینه‌كان، ساڵانه به هه‌زاران هاووڵاتیی ده‌بنه قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئێران. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه و ڕۆژانه شایه‌تی ئه‌وه ده‌بین كه هاووڵاتییان به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود بریندار ده‌بن.