کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

پێشەلکردنی مافی چاوپێکەوتنی “زەینەب جەلالیان” لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن ڕژیم

پێشەلکردنی مافی چاوپێکەوتنی زەینەب جەلالیان لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن

دایکی “زەینەب جەلالیان” لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند: لە دوای ماوەی ١٥ ساڵ لە دەستبەسەر کرانی کچەکەی هەتا ئێستا هیچ زانیاریەکی لەسەر کچەکەی نییە و نەیوانیوە چاوی پێ بکەوێت هەر بەو بۆنەوە داوای لە بەرپرسانی ڕژیم کردووە پاش ١٥ ساڵ چاوەڕوانی، مافی چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی پێ بدرێت.

دایکی زەینەب دەڵێت، نازانم کچەکەم ماوە یان نە، پارێزەرەکانیش دەچن بۆ سەردانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگریان لێ دەکرێت و ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێ نادرێت، دواینجار کە پارێزەرەکان توانیویانە چاویان بە “زەینەب” بکەوێت کۆرۆنای گرتبوو و ئێستا کەس نازانێت دۆخی تەندرووستی چۆنە و با ڕێگەم بدرێت من وەک دایکێکی پیر چاوم بە کچەکەم بکەویت. بەپێی زانیاریەکانی سەندیکای زیندانیە سیاسیەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوەی نەزانرێت “زەینەب جەلالیان” لەکام زیندانە، ناوبراویان بۆ زیندانی یەزد و دواتر بۆ کرماشان و ورمێ و پاشان جارێکی دیکە بۆ زیندانی یەزد گواستوه‌ته‌وه‌.