به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له درێژه‌ی پێشێلكردنی مافی كرێكارانی ژن له شاری بانه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گڵۆپ، نامه‌ی ڕه‌زایه‌تی فه‌رمییان به كرێكارانی ژن داوه تاكوو هاوژینه‌كانیان تۆماری بكه‌ن.
بەرپرسانی کارگەی به‌رهه‌مهێنانی گڵۆپی بانه به ژنانی كرێكاریان وتووه کە ئەگەر لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا نامەی ڕەزایەتی فەرمی و تۆمارکراوەی هاوژینەکەیان پێشکەش نەکەن، لەسەر کار دەردەکرێن. به‌پێی زانیارییه‌كان، کرێکارانی ئه‌و کارگەیه له ترسی لەدەستدانی بژێوی ژیان و کارەکەیان، لە هەرچەشنە چالاكییه‌ك بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان خۆ ده‌بوێرن و خاوه‌نكار له‌و دۆخه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و له ڕۆژانی پشووشدا كرێكاران ناچار به كاركردن ده‌كات. خاوه‌نكار كرێكارانی له پاداش، سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، بیمه و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی نرخی هه‌ڵاوسان بێبه‌ش كردووه و هه‌ر جار و به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی حه‌قده‌ستی كرێكاران دوا ده‌خات.