ڕۆژی سێشهممه ٣٠ی مانگی سهرماوهز، فەرمانداریی شاری مەریوان، ئیزنی بە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕسمی شەوی “یەلدا”یان لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی- هۆنەریی “ڤەژین” نەدا.
ناوەندی فەرهەنگی- هۆنەریی “ڤەژین” لەمبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی: هەر وەک ئاگادارن لە دە ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا و خەڵاتی بەڕووی زێڕین وەک بۆنەیەکی نیشتمانی لەلایەن ناوەندەکەمانەوە بەڕێوە چووە. بەڵام بەداخەوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی دۆخی نەخوازراو و هەروەها بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە نەچوو. دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی “ڤەژین” لە هەموو ئەندامان و لایەنگران و ئەو کەسانەی لە دوور و نزیکەوە یارمەتیدەرمان بوون بۆ بەڕێوەبردنی ئەم بەرنامەیە، داوای لێبووردن دەکات و هیوادارە بتوانێت لە ساڵانی داهاتوودا ئەم بۆنەیە بێت بەڕێوە ببات.