به‌دوای گران بوونی قیمه‌تی بێنزین له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی خه‌ڵك، به هه‌زاران كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له بارودۆخێكی نادیار و نیگهراناویدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئێستا ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران دۆزراونه‌ته‌وه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له چاره‌نووسی لانیكه‌م ٧ هه‌زار كه‌سی دیكه، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ڕژیم به دیاری كردنی وه‌سیقه‌ی میلیاردی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به‌ربه‌ست درووست كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كه ژماره‌یه‌كان تازه لاون. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌سازیی له‌دژیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.