خەڵکی گوندەکانی ناوچەی شاماتی سەر بە مەهاباد بەنیسبەت هەوڵە کاولکارانە و سیاسەتە دژ بە ژینگەییەکانی ڕژیم لەو ناوچەیە، هەڵوێستێکی بوێرانەیان پیشان دا و بە گژی پیلانەکانی ڕژیمدا چوونەتهوه.
کاربەدەستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بووژاندنەوەی دهریاچهی ورمێ کە لە ئاکامی سیاسەتی نازانستییانەیان بە درێژایی دەیان ساڵ بەرەو وشکبوونیان بردووە، بەتەمای کاولکردنی ژینگەی ئهم ناوچهیه، وشککردنی تاڵاوەکانی گوندەکانی “بەفرەوان و کانیبەرازان، شام” مەرتەع و مەزراکانی ناوچەکەن. کاولکاران لەم ناوچەیە، دارەکان دەبڕن و ئاگریان تێبەردەدەن یان بە ماددەی شیمیایی وشکیان دەکەن. لەگەڵ ئەوەش بە کەرەستەی مێکانیکی ڕێڕەوی ڕووبارەکان هەڵدەکەنن و ئاراستەکەیان لە تاڵاو و شامەکان وەردەگێڕن. ئەم سیاسەتە دژ بە ژینگەیەی ڕژیم، كاردانهوهی توندی خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەی شاماتی لێکەوتووەتەوە و بە گژیاندا چوونەتەوە.