کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێشڕه‌ویی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت و كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی ڕژیم  و خاوه‌نكاران

images 9

مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژهیی یان پهیمانیی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان كهله٢٩ی مانگی جۆزهردانی ١٤٠٠هوهدهستیپێكرد بۆ ٧٩مین ڕۆژ بهردهوام درێژهی بوو. ڕێبهرانی كرێكارانی مانگرتوو، كهله‌ “شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكانی كرێكارانی پهیمایی نهوتدا ڕێكخراون ههر لهسهرهتاوهبهڕاگهیاندنی داخوازیی كرێكارانی مانگرتوو و بهوهبیرهێنانهوهو پشت بهستن بهخهباتی چهند ساڵ لهمهوبهری ئهم كرێكارانه، توانیویانهمانگرتنهكهبهجۆرێك هیدایهت بكهن كهدهستكهوتی ماددی و خهباتكارانهی بهرچاوی لێبكهوێتهوه‌.

یهكهمین دهستكهوتی كرێكاران، پێكهێنانی ههر ئهمشۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكان…” بووهكهلهبهیانییهی یهكهمی خۆیدا خواستی لانیكهم و واقع بینانهی ڕاگهیاندووه.

داخوازییهكانی ناو ئهم بهیانییهیهكهزۆربهیان خواستی گشت چینی كرێكاری ئێرانن، لهلایهن پتر له١٠٠ ههزار كرێكاری پهیمانیی نهوت، گاز و پێترۆشیمی پشتیوانی لێكرا و كرێكاران بۆ وهدی هێنانی ئهم خواستانهله١٥ پارێزگا و ١١٤ ناوهندی كاری دهستیان دایهمانگرتن. پڕژوبڵاویی كرێكاران بوو بههۆی ئهوهیكهخاوهنكاران بتوانن بهشێوهی تاكهكهسی و یان ناوهندی كاریی تاك لهگهڵ كرێكارانی لێهاتوو وتووێژ بكهن. “شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكان…” وێڕای سڵهماندنهوهی كرێكاران لهوتووێژی تاكهكهسی، لهگهڵ وتووێژی ناوهندهكانی كار دژایهتییهكی لهخۆی نیشان نهدا. تهنیا پێشنیاری بهكرێكاران كرد كهلانیكهمی حهقدهستی مانگانه١٢ ملیۆن تمهن، ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ تهعتیلی  و باشتر كردنی باروودۆخی ژیان و تهندرووستی بكهنهئهولهوییهتی خۆیان و ئهم خواستانهلهگرێبهستی بهنووسراوهدا بگونجێننو تا كۆتایی پڕۆژهسهقامگیریان بكهن. ئهم شۆرایهههروهها وهبیر كرێكارانی هێناوهكهباقیی خواستهكانیان لهوانهگۆڕینی گرێبهستی كاتی بهدایمی، لهسهر كار لابردنی پهیمانكاران، ههڵوهشاندنهوهی یاسای كۆیلهئاسای ناوچهتایبهتهئابوورییهكان، گهڕانهوهبۆسهر كاری كرێكارانی دهركراو و بههرهمهند بوون لهشوێنی كاری ئهمن، لهبیر نهكهن. “شۆرا …” دژبهقهبووڵ كردنی وادهو بهڵێنیی و نووسینی گرێبهستی یهك مانگهلهگهڵ كرێكارانی مانگرتووی گهڕاوهبۆسهر كار، هۆشداری دا.

شۆرا …” له٣١ی گهلاوێژدا نووسیی كهلهئاكامی مانگرتنهكاندا ههتا ئێتستا  هێندێك لهپهیمانكاران خواستهكانی وهك دوو بهرابهر كردنی حهقدهستی كرێكارانی لێهاتوو، ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ مهرهخهسی و باشتر كردنی باروودۆخی كار و ژیان و تهندرووستیی ٢٠ لهسهد لهكرێكارانی مانگرتوویان قهبووڵ كردووهو ئهوانیان گهڕاندووهتهوهسهر كار. بهڵام باقیی كرێكاران ههروا لهمانگرتن دان. یهكگرتوو مانهوهی كرێكارانی مانگرتوو تا ئێستاشی دهستكهوتێكی گهورهیه‌. ئهم یهكگرتووییهلهئاكامی ڕووبهڕوو بوونهوهیشۆرا …” و ڕێبهرانی مهحهلیی خاوهن نفووز و بهئهزموون لهگهڵ پیلانگێڕیی جۆراوجۆری بهرپرسانی دهوڵهت و خاوهنكاران بهدهست هاتووه‌. دهست و پێوهندهكانی ناو خودی كرێكاران كهبهگرووپی پایپینگ دهناسرێن ههوڵیان دا تا كرێكارانی مانگرتوو بهلوتفی دهوڵهت هیوادار بكهن بهڵام نهیانتوانی و وهلاخران. كاربهدهستانی دهوڵهتیی لایهنگری ڕهئیسییئهندامی ههیئهتی مهرگ، ویستیان لهجیات ڕێكخراوی سهربهخۆی كرێكاران شۆرای ئیسلامیی ڕسوا و زهرد بهسهر كرێكاراندا بسهپێنن كهكرێكارانی خهباتكار و چالاكانی ئهم بوارهلهگهڵ شكست بهرهوڕوویان كردنهوه‌. ئێستا ڕژیم و خاوهنكاران به‌ “ئهنجومهنی پیشهیییهوههاتوونهتهمهیدان. ئهوان بهنیازن سهرهتا ئهم نوسخهبهڕواڵهت كرێكارییهی شۆرای ئیسلامی لهناوكرێكارانی ئهركانی سالسی پاڵاوگهكانی پارسی جنووبیدا بهڕێوهبهرن و پاشان پهرهی پێبدهن. ئهم كرێكارانهش لهگهڵ پهیمانكاران قهرارداد دهبهستن و حهقدست و مهزایای خۆیان لهوان وهردهگرن، بهڵام بهپێچهوانهی كرێكارانی پهیمانیپڕۆژهیی، كارهكهیان لهگهڵ كۆتایی پڕۆژهتهواو نابێت و درێژهی دهبێت. جیاوازیی ئهوان لهگهڵ كرێكارانی ڕهسمی كهپێیان دهوترێكارهكهرئهوهیهكهڕاستهوخۆ لهگهڵ شیركهتی نهوت قهراردادیان نییه‌.

شۆرا …” لهڕێگهی بهیانییهیهكهوهكهله١١ی خهرماناندا بڵاوی كردهوهڕایگهیاند كه‌ “ئهنجومهنی پیشهییدهستكردی دهوڵهت، سهرچاوهی دووبهرهكایهتییهو ڕووبهكرێكارانی ئهركانی سالس نووسیی:

هاوكاران!

مانگرتنی ئێمهكرێكارانی پڕۆژهیی پهیمانیی نهوت تا ئێستاشی سهركهوتوو بووه‌. زهربهیهكی قورسمان لهكهش و ههوای پادگانیی شوێنی كارهكهمان داوه‌. ئێمهتوانیمان تا ڕادهیهكی زۆر بهرهی پهیمانكاران لاواز بكهین و هێندێك داخوازیشمان داسهپاندووه‌. لهئێستادا هاوڕێ لهگهڵ ئێوهكرێكارانی ئهركانی سالسدهتوانین ئهم پێشڕهویانهتا وهدی هاتنی ههموو خواستهكانمان، شان بهشانی یهك و بههێز، بهرهوپێش بهرین. بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی گشتی و پشت بهستن بهبڕیاردانی بهكۆمهڵ و شۆرایی و داسهپاندنی ئیرادهی خودی كرێكاران، ههڵبژاردنی نوێنهری ڕاستهقینهی كرێكاران و پێكهێنانی كۆبوونهوهی نوێنهرانی كرێكارانی ئهركانی سالس لهئاستی ههموو پاڵاوگهكانی ئهم ناوهنده، ڕێگای كردهوهیی ڕێكخراوبوونی ئێوهكرێكارانهو بێگومان گشت كرێكارانی نهوت ئهم ڕێگایهمان لهبهره‌.

وهرن با بهپشت بهستن بههێزی ههزاران كهسیی خۆمان لهههموو پڕۆژهكانی نهوتدا بارگهو بنهی پهیمانكارانی تاڵانكهر تێكهوهپێچین. لهڕێگهی پێكهێنانی كۆبوونهوهی گشتی و ههڵبژاردنی نوێنهرانی ڕاستهقینهدهتوانین بهم ئامانجهبگهین.”

مانگرتنی بوێرانهی كرێكارانی پهیمانیی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان هیوای بهكۆمهڵ بهخشیوهو كرێكارانی بهسهركهوتنی خهباتی داهاتوویان هومێدهوار كردووهو ههربۆیهلهلایهن ڕێكخراوهكرێكارییهكان، خانهنشینكراوان، موعهلیمان، ههڵسووڕاوانی كرێكاریی سهربهخۆ، چالاكانی مافی ژن، مافی مرۆڤ، ژینگهپارێزان و هاوشێوهكانیان،  لهناوخۆ و دهرهوهی وڵات پشتیوانیی لێدهكرێ. چاوهڕوان دهكرێت كهئهم پشتیوانییه‌‌ ههمهلایهنهبێت و بهتایبهت بهشێوهی سندووقی یارمهتیی ماڵی خۆی نیشان بدات.