به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی شاری دێولان به كۆبوونه‌وه له سه‌ر یه‌كێك له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شار، چوون به پێشوازی نه‌ورۆزی ئازادی و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی دێولان به ئاگركردنه‌وه و ده‌ربڕینی شایی و خۆشی چوون به پێشوازی نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رز ڕاگرت. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “پیرۆز بێت نه‌ورۆزی ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.