شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئابدانانی ئیلام چه‌ند كاتژمێر دوای ئازادی “سوونیا شه‌ریفی” له زیندان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.
“سوونیا شه‌ریفی” لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له گرتووخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه درا و پاشان له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوته‌وه تۆمه‌تی موحاره‌به خرایه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و تۆڕه‌یی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكهوتهوه و خه‌ڵكی ناڕازی كه‌مپه‌ینی په‌یوه‌ستبوون به شه‌ڕی چه‌كداریان ده‌ستپێكرد و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ناچاربوو ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه ئازاد بكات. له هه‌واڵێكی دیكه دا دوو نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئاڵمان كه‌فاله‌تی سیاسی “سونیا شه‌ریفی” و “موحسین مه‌زڵوم”یان له‌ئه‌ستۆ گرت و نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپاش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوایان كرد سپای پاسداران بخرێته نێو لیستی تیرۆریسمی جیهانیه‌وه.