ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خه‌ڵكی شاری سه‌قز پاش ئازادی “شێركۆ حیجازی”، چوون به پێشوازی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و ڕێزیان لێ گرت.
“شێركۆ حیجازی”، بەرپرسی دەستەی تۆپی پێی سەقز و یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناودارەکانی سەقز کە هاوكات لەگەڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئەمینی”، لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بە توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە، پاش ٩٤ ڕۆژ به‌ندكران، بە دانانی بارمتەی دوو ملیار و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازاد کرا.