کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێشوازیكردنی خه‌ڵكی چه‌شمییه‌ری مه‌ریوان له‌ هاتنی به‌هار و نه‌ورۆز

پێشوازیكردنی خه‌ڵكی چه‌شمییه‌ری مه‌ریوان له‌ هاتنی به‌هار و نه‌ورۆز 1

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌، خه‌ڵكی ئاوایی چه‌شمییه‌ری مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی هاتنی به‌هاری كورده‌واری و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ نه‌ورۆز، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده‌ مه‌راسمیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ژنان و پیاوانی ئاوایی چشمییه‌ری مه‌ریوان به‌شداری به‌رینیان كردووه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی هاتنی به‌هاری كورده‌واری و نزیكبوونه‌وه‌ به‌ نه‌ورۆزی ئازادی و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆسیقا هه‌ڵپه‌ركێیان كردووه‌ و شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه‌.